عیراق

فڕۆکەیەکی نەناسراو، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومانكرد

11:15 - 15/09/2021 81 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_عێراق


فڕۆکەیەکی جەنگیی نەناسراو، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای عێراق کردە ئامانج.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەیەکی جەنگیی نەناسراو، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای قائم سەربە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کردووەتە ئامانج.

 

بەوتە سەرچاوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی سووتاون و زیانی گیانیی نەبووە.

 

ھاوکات ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش رایگەیاند کە ھیچ ھێرشێکی لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا ئەنجام نەداوە.

 

واین مارۆتۆ، وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "دووپاتی دەکەینەوە کە دوێنێ سێشەممە، ھیچ ھێرشێکمان لە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا ئەنجام نەداوە".

 

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement