کەلتور

شێتبوون لە هەوای شاردا

10:03 - 13/09/2021 221 جار خوێندراوەتەوە

کولتوری زەمەن

 

شێتبوون لە هەوای شاردا، ناونیشانی یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی نووسەر کارزان عەلییە. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە لە حەوت چیرۆک پێکهاتووە، ناونیشانی چیرۆکەکان بریتین لە: (کۆترێک لەمندا، ئاسمانی ئێمە لە شار، ڕووخساری خوێنینی من، فۆزانی بێ یادەوەری، لە ژوورێکدام لەدەرەوە، باخچەی پۆستاڵەکان) کۆی،چیرۆکەکان لەماوەی دووساڵدا نووسراون. لە چیرۆکێکەوە بۆ چیرۆکێکی تر کارزان عەلی چیرۆکنووس، هەوڵی تاقیکردنەوەیەکی نوێی داوە لە ڕووی زمان و هەڵبژاردنی تێمای چیرۆک و شوێنی ڕووداو و کارەکتەرەوە. ئەم هەوڵەی کارزان عەلی لە بواری نووسینی کورتە چیرۆکدا، دوای ئەزمونێکی لە خۆبوردوانە لە بواری وەرگێڕانی شیعر و چیرۆک و ڕۆمانەوە دێت. کارزان عەلی دەنگێکی هێمن و تایبەتی نووسینە لە دنیای ئێمە، چ بە تێکستە نووسراوەکانی، چ بە کارکردن لە بواری وەرگێڕان خاوەن دەنگ و ستایلێکی تایبەتی خۆیەتی.

ئێستا  کۆمەڵە چیرۆک شێتبوون لە هەوای شاردا لە کتێبخانەکانی کوردستان بەردەستە.

 

بەرگی کتێبەکەی کارزان عەلی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement