کوردستان

پەرلەمانی كوردستان بۆ دوومانگ كه‌وته‌ پشووه‌وه‌

09:53 - 31/07/2021 156 جار خوێندراوەتەوە


زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان به بڵاوکردنەوەی‌ ڕاگەیەندراوێک كۆتایى خولی به‌هاره‌ى کاریی ئه‌مساڵی پەرلەمانی ڕاگەیاند.


لە ڕاگەیەندراوەکەی د.رێواز فایه‌قدا هاتووە: "به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (٧)ى ساڵی ٢٠٢١، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ٣١/٧/٢٠٢١ كۆتایى دێت".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: "پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا).

 

به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی كاركردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پشوی هاوینه‌ی پرله‌مان بۆ یەك مانگه‌

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement