کوردستان

جوڵه‌ به‌ هێزێكی ئاسایش و پۆلیس كرا

07:16 - 22/07/2021 983 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_راپه‌ڕین


پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به‌ ئامانجی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش، جوڵه‌ به‌ هێزیكی ئاسایش و پۆلیس له‌ قه‌زای پشده‌ر كرا.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش و پۆلیس بە دەوروبەری زێی بچوک و بە درێژای سنوری قەزای پشدەر بڵاوەیان پێکرا بۆ ڕێگریکردن لە خەڵک تا هیچ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لەزێی بچوک پاک نەکەن و سەرنەبڕن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئامانج لە جوڵەکردن بەو هێزە وێڕای پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش بۆ ئەوەیە ئاوێکی پاک و تەندروست بگاتە دەست دانیشتوانی شاری قەڵادزێ کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارەکە لە زێی بچوک دابین دەکرێ.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، وێڕای چاودێریکردنی وردی ئاوەکە بەدرێژایی ڕۆژانەی جەژن هێز بە جلی سەربازی و مەدەنی لەزێی بچوک بەدی دەکرێن و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement