شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟

10:59 - 21/07/2021 1547 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
فەلەکناسان پێشبینیی بورجەکانیان بۆ ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژن بڵاوکردەوە لەوانە:- 

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکەیت چونکە دەزانیت هاوبەشی ژیانت بەنیازی چییەو چەند بڕیارێک دەدەیت و چاوت بە کەسێک دەکەوێت کە زۆر هاوکاریت دەکات لە کارەکانتدا.


گا (4/20 بۆ 5/20)
وشەیەک دەبیستیت زۆر بێتاقەتت دەکات، هەروەها دەکەویتە ساتێکی شەرمەزاریی چونکە لەلایەن یەکێک لە هاوڕێکانتەوە کاری خراپت بەرامبەر دەکرێت و نهێنییەکانت مەخەرە بەردەم هەموو کەسێک.




دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کۆمەڵێک هاوڕێی نوێ دەناسیت، سودیش لە بیرۆکەکانیان وەردەگریت، دەرگای بەخت بەرووتدا دەکرێتەوە، متمانەت بە خۆو هەیە و کەسێکی گەشبینیت، گەشتێک ئەنجامدەدەیت.



قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەموو کەس تۆمەتبار مەکە بەو شتانەی کە لەدەوروبەرت روودەدەن، شێوازی مامەڵەکردنت بگۆڕە تاوەکو لە دواییدا هەست بە شەرمەزاریی نەکەیت، گرنگی بە خێزانەکەت بدەو هەمووشتێک بە گفتوگۆ چارەسەر بکە.



شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند کەسێکی نوێ دێنە ژیانتەوەو پرۆژەی گەشتەکەت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە پەیوەندیە خۆشەویستەکەت پەشیمانیت و داوای لێبوردنی لێ دەکەیت، گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە.





فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەرووی کارەوە دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت، لەلایەن چەند کەسێکەوە پشتگیریت دەکرێت، گۆڕانکاریش لە ژیانی خێزانیتدا روودەدات، فشارێکی زۆرت لەسەرە هەوڵبە پشوو وەرگرە.





تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەمڕۆ زۆر توڕە دەبیت و کۆنتڕۆڵی خۆت بکە، هەموو دیدارەکانت دوادەخەیت چونکە توڕەیت، هیچ بڕیارێکی بەپەلە مەیەو بە گفتوگۆ کێشەکانت چارەسەر بکە، هەوڵبە بۆ ماوەیەک خۆت لە شتەکان بە دووربگرە.



دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی ئەوەی لە شوێنی کارەکەت فشارێکی زۆرت لەسەرە پشوو وەرگرە، هەوڵبە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت پشتگوێنەخەیت و گرنگی پێبدە، ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت.    


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
تۆ کەسێکی بەتوانایت و پەیوەندیت لەگەڵ بەرپرسەکان بەهێزە، بەرێگایەکی باش مامەڵە بکە، پێویستیت بە کەسێکە کە متمانەی پێو هەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دڵخۆشیت و حەز بە گەشتکردن دەکەیت.



گیسک (12/22 بۆ 1/19)
خۆو کۆبکەوەو دوای ژیانی خەڵکی مەکەوە، لە خێزانەکەتدا هەمووی وەک یەک تەماشا بکەو جیاوازییان مەکە، واز لە رقو کینە بێنە و داوای لێبوردن لە دەورو بەرەکەت بکە، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.



سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ چەند چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدەیت و دۆخی داراییت بەرەو باشیوون دەچێت و کاتی ئەوە هاتوە هەستەکانی خۆت دەرببڕیت و بەدوای هاوبەشی ژیانتدا بگەڕێیت چونکە تۆ کەسێکی چاونەترسی.



نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
رووبەروی دۆخی خراپی ئێستات دەبیتەوە کە هێزو توانایەکی زۆرەوە، لەهەموو دەوروبەرەکەت دەبووریت و دۆخی تەندروستیت جێگیرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement