ئابوری

نرخی نەوت چه‌ند دۆلارێك دابه‌زی

09:36 - 18/06/2021 187 جار خوێندراوەتەوە


زەمەن_ئابورى

نرخى نەوت له‌ بازاڕەکانى جیهاندا چه‌ند دۆلارێك داكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام هێشتا له‌چاو سێ ساڵ به‌رله‌ئێستا لە ئاستێكی بەرزدایە.



سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 72 دۆلارو 18 سەنت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش بە 70 دۆلارو 72 سەنت. به‌ڵام دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ نزیكی 75 دۆلار.


به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.


لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement