ئه‌مشه‌و یانه‌یه‌كی ئینگلیزی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه
07:51 - 29/05/2021
266 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن_وه‌رزشی
كاتژمێر
10ی ئه‌مشه‌و به كاتی كوردستان، جه‌نگی هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و چێڵسی ده‌ستپێده‌كات،
هه‌ركامێكیان بیباته‌وه له كۆتاییدا یانه‌یه‌كی ئینگلیزی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كان
به‌رز ده‌كاته‌وه.
لەشارى پۆرتۆى پرتوگال و لە یاریگاى دراگاو، کاتژمێر
(10:00)ى ئەمشەو بە کاتى هەرێمى کوردستان، لەیارى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى
ئەوروپا، چێڵسى و مانچستەر ستى روبەڕوى یەکترى دەبنەوە.
مانچستەر ستى کە پیپ گواردیۆلا راهێنەرایەتى دەکات،به‌پێی
شیكه‌ره‌وه وه‌رزشییه‌كان ئاماده‌یی زیاتری تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازنازی
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رز بكاته‌وه.
یانه‌كه‌ی گواردیۆلا، بە ئاستێکى بەرزەوە
گەشتۆتە یاری کۆتایی، جگە لەوەش توانى هەموو یانە ئینگلیزییەکان تێپەڕێنێ و بە
ئاسانى پریمەرلیگ بباتەوە، بەڵام ئەمانە بەس نین.
یانه‌ی چێڵسی له خولی ئینگلیزییدا هه‌رچه‌نده گه‌یشته خولی داهاتووی
یانه پاڵه‌وانه‌كان، به‌ڵام ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی
یانه‌كه‌ی گرته ده‌ست، ئاستی به‌ره‌و باشبوون رۆیشت.
تۆماس تۆخێل، وێناى تیپەکەى
گۆڕى و توانیویەتى تیپێک دروستبکات کە هەمووان لێى بترسن، هەر خۆیشى کاتێک بوو بە
راهێنەرى بلوز ئەم قسەیەى کرد و کردى بە کردار، کوڕانى تۆخێل ئەم وەرزە دوو جار لە
کوڕانى گواردیۆلایان بردۆتەوە و لە پێش کۆتایش ریاڵ مەدریدى پاشاى چامپیۆنسلیگیان
خستۆتە دەرەوە، ئەمەش پاڵپشتێکى بەهێزیانە بۆ یارییەکەى ئەمشەویان، هەروەک
هەوڵەکانیشیان بۆ ئەوەیە بۆ دووەمجار نازناوەکە ببەنەوە بۆ لەندەن.