کوردستان

له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كرێت

09:26 - 18/05/2021 180 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر



به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە به‌رده‌م بارەگای نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێت.


ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: گردبوونەوەکە کاتژمێر ٩:٣٠ خوله‌ك دەبێت و ئەرکی هەموو کوردێکی ڕۆژهەڵاتە کە بەشداری بکات.


به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ده‌ڵێت: دۆسیەی بێزاد دۆسیەی بەشێکی زۆر لە ئێمەی ڕۆژهەڵاتییەوە و ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئیزن نەدەین بە ئاسانی مافەکانمان لێ زەوت بکەن.


گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ی خۆسوتاندنی گه‌نجێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێت، له‌به‌رده‌م بارەگای نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە شاری هەولێر، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، رووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement