تەندروستی

​ چه‌ند رێگایه‌ك بۆ پشكنینی كوالێتی هه‌نگوین

05:07 - 22/04/2021 237 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی

هه‌نگوین بریتییه‌ له‌ لیكی مێشی هه‌نگ، مادده‌یه‌كی شیرینه‌ مێشی هه‌نگ له‌ سكیه‌وه‌ به‌رهه‌میی ده‌هێنێت له‌ شیله‌ و ده‌نگه‌ هه‌ڵاڵه‌ی گوڵه‌كان كۆی ده‌كاته‌وه‌، خۆراكێكی گرنگه‌ پێكهاتووه‌ له‌ شه‌كره‌كان و كه‌زۆربه‌یان شه‌كری تاكی و ترشێنه‌ره‌كان و ترشه‌ ئه‌مینیه‌كان و ڤیتامینه‌ جۆراو جۆره‌كان و كانزاكان.

زۆربەمان گوێبیستی چەندین ڕێگای نەریتیی جۆراوجۆر بووین بۆ پشکنینی جۆری هەنگوین، بەڵام ئایا تا چه‌ند ته‌ندروستن ئه‌و ڕێگایانه‌؟

چەند ڕێگایەک بۆ پشکنینی کوالێتی هەنگوین:

  بۆ دڵنیابوون له‌ كوالێتی هه‌نگوین چه‌ندین ڕێگای دووباره‌یی بڵاون، پاڵپشت به‌ هه‌ژماری فه‌رمی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی بۆ خۆراك و ده‌رمان له‌ شانشینی عەره‌بی سعودی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویتر"، چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌ن، له‌وانه‌؛
بخرێته‌ ناو فرێزه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌یبه‌ست ئه‌وا كواڵێتیه‌كه‌ی به‌رزه‌، یان ئه‌گه‌ر كه‌وچكێك بخرێته‌ناو هه‌نگوینه‌كه‌ و ده‌ربهێنرێت و شیله‌ی هه‌نگوینه‌كه‌ زریزه‌كه‌ی زوو پچڕا ئه‌وا كوالیتی به‌رزه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕێگایانه‌ چه‌سپاو و جێگیر نینه‌، له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی نینه‌.

ده‌توانرێت دڵنیایی له‌ كوالێتی هه‌نگوین به‌ده‌ست بهێنین له‌ ڕێگه‌ی شیكاری تاقیگه‌یی پێشكه‌وتوو، كه‌ تێیدا پێكهاته‌ شه‌كرییه‌كانی دیاری ده‌كرێن كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ده‌رخستنی ساخته‌كاری له‌ هه‌نگوینه‌كه‌. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ڕێگه‌ی شیكاری تاقیگه‌یی ده‌توانرێت ڕێژه‌ی هایدرۆكسیدی مه‌ثیلی فورفۆڕال دیاری بكرێت، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ پاراستن و كۆگاكردنی هه‌نگوینه‌كه‌ له‌ بارودۆخی گونجاو.

هه‌ندێ ئامۆژگاری گرنگ بۆ پاراستن و كۆگاكردنی هه‌نگوین:

- له‌ ده‌فری ته‌واو سه‌ر داپۆشراو پله‌ی گه‌رمی ژوور و دوور له‌ تیشكی خۆر هه‌ڵی بگره‌.
- له‌ ده‌فری بنه‌ڕه‌تی دوور له‌ ده‌فری ساخته‌، واباشتره‌ ده‌فره‌كه‌ شوشه‌ بێت یان پلاستیكی تایبه‌ت به‌ خۆراك هه‌ڵی بگره‌.
- له‌ناو ده‌فری كانزاییی هه‌ڵمه‌گره‌، بۆئه‌وه‌ی تووشی ئۆكسان نه‌بێت.
- له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌ هه‌ڵمه‌گره‌، بۆئه‌وه‌ی ڕه‌ق نه‌بێت و به‌كارهێنانی گران نه‌بێت.
- دووربكه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌دان به‌ دزه‌كردنی شێداری بۆناو، له‌كاتی ده‌رهێنان و به‌كارهێنانی بڕێك پێویسته‌ كه‌وچكی وشك به‌كاربهێنیت.
- دووربكه‌وه‌ له‌ به‌ركه‌وتنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز، یان كوڵاندنی له‌ناو ئامێری مایكڕۆوه‌یڤ.
- ئه‌گه‌ری گلو گلوبوونی هه‌نگوین له‌كاتی هه‌ڵگرتنی، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ تێكچووه‌ و زیانبه‌خشه‌.
- هه‌نگوینی خام كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ده‌نكه‌ هه‌ڵاڵه‌ زووتر گلوو گلو ده‌بێت.
- هه‌ڵگرتنی هه‌نگوین له‌ پله‌ی گه‌رمی نزم ئه‌گه‌ری به‌ بلووری بوون زیاتر ده‌كات.
- ده‌توانرێت هه‌نگوینی گلو گلو بوو‌ شل بكرێته‌وه‌، ده‌فری هه‌نگوینه‌كه‌ بخه‌ ئاوێكی گه‌رم و ورده‌ ورده‌ پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی به‌رزبكه‌ینه‌وه‌‌.

 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. ئاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له‌ ڕووه‌كناسی میللی
سه‌رچاوه‌: CNNالعربیة

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement