لیستی ئه‌و سزایانه‌ی كه له‌ئه‌مڕۆوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا جێبه‌جێده‌كرێن
12:36 - 12/03/2021
4453 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆ
به‌یاننامه‌ی ژماره 10ی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای
راگه‌یاند و له نوێترین بڕیاردا ژماره‌یه‌كی زۆر جێگا داده‌خرێن و له ئهمڕۆوهش ئه‌م سزایانه جێبه‌جێده‌كرێن..
لیستی بڕیاره
تازه‌كان:
یه‌ك: قه‌ده‌غه‌كردنی
چونه سه‌ر قه‌بران.
دوو: دانانی
پرسه‌ی مزگه‌وت و خێمه قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ركه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به بڕی 2 ملیۆن
دینار سزاده‌درێت.
سێ: ماركێت و
رێستورانت و شوێنه‌گشتیه‌كان به‌بێ ماسك رێگا به‌كه‌س نادرێت بچێته ژوره‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌و جێگایانه بۆماوه‌ی 10 رۆژ داده‌خرێن و سزای پێبژاردنی یه‌ك ملیۆن دینار ده‌درێت.
چوار: هه‌ركه‌سێك
له‌شوێنه گشتیه‌كان ماسكی نه‌به‌ستبێت به بڕی 20 هه‌زار دینار سزاده‌درێت.
پێنج: پێویسته
دامه‌زراوه و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ماسك ببه‌ستن،
به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك بڕی 150 هه‌زار دینار سزای پێبژاردن ده‌درێن.
شه‌ش: هه‌ر
شۆفێرێك خۆی یان كه‌سێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت ماسكی نه‌به‌ستبێت، بڕی 50 هه‌زار سزای
پێبژاردن ده‌درێت.