کوردستان

زانیاری له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

05:45 - 01/03/2021 266 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر


كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆتایی هات و چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراون.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌دراوه‌، به‌ستنی ماسك ده‌كرێته‌ ناچاری و هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌.


له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنیش، بڕیاردراوه‌، ده‌وامی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ناو قوتابخانه‌كان توندتر ده‌كرێن.


هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه‌، له‌ بازگه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق پشكنینی كۆرۆنا داده‌نرێت و به‌بێ پشكنین رێگه‌ی هاتن به‌ هیچ كه‌سێك نادرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement