جەنگ لەگەڵ نەیارێكی نادیار
10:39 - 01/03/2021
194 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_گەرمیان مەحمود
ساڵێكی تەواوە كۆرۆنا
باڵادەستی خۆی بەسەر سەرجەم بوارەكانی ژیان لە هەرێمی كوردستان نەخشاندووە، ئەم ڤایرۆسە
نادیار و پەنهانە، بۆ ماوەیەك جوڵەی ژیانی وەستاند و سەدان كەسیشی لە یەك دابڕان.
هەرێمی كوردستان
كاتێك ساڵیادی دەركەوتنی یەكەم حاڵەتەكانی كۆرۆنا دەكاتەوە، لەبەردەم مەترسی جۆرە
گۆڕدراوەكەی ڤایرۆسەكەدایە، بەڵام ئەوەی هیوای لای خەڵك و حكومەت هێشتوەتەوە گەیشتنی
ڤاكسینی كۆرۆنایە.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر
و به دیاری كراوی له رۆژی یەكی ئازاری 2020، یه‌كه‌م كه‌یسی كۆرۆنا له هه‌رێمی
كوردستان تۆماركرا كه چوار كه‌س بوون و له سلێمانی دهستیشانكران، كه سیانیان
ئه‌ندامی خێزانێك بوون و هه‌ر چواركهسهكهش له وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه.
ئەمە سه‌ره‌تای
ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو له هه‌رێمی كوردستان، ئەو رۆژگارە
بە جۆرێك لە جدیەت و گاڵتەوە قسە لەسەر تۆماركردنی یەكەم حاڵەتەكانی تووشبوون كرا،
بەڵام بەشێوەیەكی راستەقینە لێكەوتەكانی بەسەر بواری سیاسیی و ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی
دەركەوت.
تا ئێستا یه‌ك
ملیۆن و ١٨٥ هه‌زار و ٥٧٩ پشكنینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، له‌و
ژماره‌یه، ١٠٨ هه‌زار و٩٥٤ كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه
بوون و سێ هه‌زار و ٥١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠٣ هه‌زار و ٥١٤ كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه. ئەوەش به‌پێی ئاماری
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم.
ژماره‌ی توشبوون
و مردن و چاكبوون به‌پێی پارێزگاكان:
پارێزگای هه‌ولێر:
توشبوون: ٣٧٩٢٤
مردن: ٩٣٣
چاكبوونه‌وه:
٣٦٢٢٥
پارێزگای سلێمانی:
توشبوون: ٣١٤٧٧
مردن: ١٧٠٧
چاكبوون: ٢٩٢٢٥
پارێزگای دهۆك:
توشبوون: ٣٦٤٥٠
مردن: ٧٣٦
چاكبوون: ٣٥١٠٤
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
توشبوون: ٣١٠٣
مردن: ١٤٣
چاكبوون: ٢٩٦٠
لەگەڵ سەرهەڵدانی
كۆڤید 19دا، كەرتی تەندروستی هەرێم كەوتە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورس، گرفتی سەرەكی
نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت بوو، لەمڕوەوە خێرخوازان و سەرمایەداران دەستی یارمەتیان
بۆ حكومەت درێژكرد.
چەندین نەخۆشخانە
لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا لەلایەن خێرخوازانەوە دروستكران.
لەوانە؛ نەخۆشخانەی
(ئاسا)، لە شاری سلێمانی، نەخۆشخانەی (ئیماراتی) لەپارێزگای هەولێر، نەخۆشخانەی
(قەڵا) لەئیدارەی گەرمیان، نەخۆشخانەی (وەفا) لەپارێزگای هەڵەبجە، نەخۆشخانەی (بێشكان)
لەقەزای دەربەندیخان، نەخۆشخانەی نەخۆشیە گوازراوەكان لە ڕاپەڕین ملیار دیناری لەلایەن
خێرخوازانەوە تێدا خەرجكراو تەواو نەكرا، دواتر هاوسەرۆكی یەكێتی تەواوكردنی گرتە
ئەستۆ.
جگە لە
دروستكردنی ئەو نەخۆشخانانە سەرمایەداران بە دەرمان، ئۆكسجینو پارە هاوكاری كەرتی
تەندروستیان كردووە، جگە لە سەرمایەدار و خێرخوازانی ناوخۆیی، ڕێكخراوی تەندروستی
جیهانی لەسەر خەت بووە بۆ یارمەتیدانی كەرتی تەندروستی.
د. ئاسۆ حه‌وێزی
وته‌بێژی وزاره‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند:
به هه‌زاران دۆلار بۆ پشكنینی كۆرۆنا و خه‌رجی و پێداویستییه‌كانی خه‌رجكراوه،
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا نرخی كیتهكان گرانبون و پشكنینه‌كان زۆر له‌سه‌ر حكومه‌ت
ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستا نرخی كیتهكان هه‌رزان بوون و كه‌متر ده‌كه‌وێت و به‌رنامه‌ش
هه‌یه نرخی پشكنین كه‌مبكه‌نه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا له جیهان و به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها ژماره‌ی توشوبوون و
مردن نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ندین لێكه‌وته‌ی ئابوری و سیسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوایدا
خۆیدا هێنا.
لێكه‌وته
ئابورییه‌كان:
بڵاوبوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا، گورزێكی كوشنده‌ی له كه‌رتی ئابووریی هه‌موو جیهان وه‌شاند و پاشه‌كشه‌ی
زۆری به ئابووریی و كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیش كردووه. به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
كارگه و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهانی له‌كارخستووه، یان به شێوه‌یه‌كی نیمچه
په‌كخستنی ته‌واوه‌تی. گرنگترنیشیان دابه‌زینی به‌های نه‌وت بوو بۆ كه‌مترین ئاست.
هه‌رێمی
كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ژێرخانێكی ئابوری به‌هێز نیە، كاریگه‌رییه
ئابورییه‌كانی زیاتر ده‌كه‌وتن و قه‌یرانی دارایی گه‌وره‌ی دروستكرد.
دابه‌زینی نرخی
نه‌وت، یه‌كێك بوو له دیارترین لێكه‌وته ئابوریییهكانی كۆرۆنا له هه‌رێمی
كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌رەكی داهات، فرۆشتنی نه‌وته، داهاتی گشتی
هه‌رێمی بۆ سفر نزیككرده‌وه. ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی له هاوڵاتیان به‌گشتییدا، دیارترینی دواكه‌وتنی مووچه و لێبڕین و پاشه‌كه‌وت كردنی بوو. هاوكات بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، زیانێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی ئابوری بوو له خه‌ڵكی
كاسبكار و بە هەزاران كەس بێكار بوون.
به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌رێمی كوردستانی دووچاری قوربانی و برسێتی
و ته‌نگژه‌ی مهترسیدارتركردهوه.
كۆرۆنا وایكرد،
حكومەت نەتوانێت مووچە بدات و بە درێژایی ساڵی رابردوو لە دەوروبەری شەش مووچە دابەشكران،
لەگەڵ ئەوەشدا كەرتی خزمەتگوزاری گشتی ئیفلیج بوو.
لێكه‌وته سیاسییه‌كان:
یه‌كێكی دیكه
له لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێم، لێكه‌وته‌ی سیاسیی بوو، به‌جۆرێك
هێزە سیاسیەكان زیاتر لە یەكتر دابڕان و لە میدیا و سۆشیال میدیاوە پەیامیان بۆ یەكتر
دەنارد، دەكرێت سەردەمى كۆرۆنا بە قۆناغی نە تەبایی نە دوژمنایەتی ناوزەد بكرێت.
د. دلاوه‌ر
عوسمان، پسپۆڕ له زانستی سیاسی به "زه‌مه‌ن"ی وت: بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
له هه‌رێم، ئه‌و كاریگه‌رییه ئابورییانه‌ی هه‌یبوو، گۆڕانكاری سیاسی دروستكرد،
به‌جۆرێك كه داهاتی كه‌می كرد، بارودۆخێكی نه‌خوازراوی دروستكرد و كاریگه‌ری له‌سه‌ر
كایه‌ی سیاسیی هه‌بوو، یه‌كه‌م كاریگه‌ریشی ئه‌وه‌بوو، متمانه‌ی له نێوان لایه‌نه
سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌هێشت.
"كۆرۆنا، دابڕانێكی دور مه‌ودای له نێوان
لایه‌نه سیاسییه‌كان دروستكرد و ململانێكانی نێوانیانی قوڵتر كرده‌وه. ئه‌وه‌ش
به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بوو، ده‌رفه‌تی كۆبوونه‌وه و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی
لایه‌نه‌كان نه‌مابوو". د. دلاوه‌ر عوسمان وای وت.
وتیشی: رێكنه‌كه‌وتنی
هه‌رێم و به‌غدا به تایبه‌ت له‌سه‌ر بودجه، گورزێكی كاریگه‌ری له ئابوری هه‌رێمدا،
ئه‌وه‌ش لێكه‌وته‌ی سیاسی له كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی
زانستی سیاسیه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكه‌وته ئابورییه‌كانی كۆرۆنا، وایكرد
چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی، روئیایه‌كی تازه‌یان بۆ دروستبێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی
كوردستان، به‌تایبه‌ت پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت. ئه‌وه‌ش كۆرۆنا یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كان،
كه هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرسه خێراتر بكرێت.
به وته‌ی د.
دلاوه‌ر، ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌ڵواسیوه به بڵاوبوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا و ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كرده بیانوویه‌ك بۆ داپۆشینی كه‌موكوڕیی و گه‌نده‌ڵییه‌كان.
لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
لێكەوتە كۆمەڵایەتیەكان
بە ئاسانی لە لێكەوتە ئابورییەكان جیاناكرێنەوە، پەیوەندی و كاریگەریان لەسەر یەكتر
هەیە.
كۆرۆنا وایكرد خەڵك
بە كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ ئاشنابن، كە پێناچێت ئەمە لە ژیانی هەموو نەوەیەكدا
دووجار رووبدات.
كۆرۆنا، گۆڕانی
بەسەر پەیوەندییە كۆمەڵایەتیە گەرموگوڕەكاندا هێنا و مەجلیس و دەمەدەقەی رووبەڕووی
گۆڕی بۆ گفتوگۆ و دەردەشەی نێو مەسنچەر و گروپەكانی وەتسئەپ.
ئەگەرچی لەسەردەمی
كۆرۆنادا بە سەدان خێزان لێكدابڕان، بەڵام رێژەی هاوسەرگیری بە رێژەیەكی بەرچاو كەمیكرد،
كوڕ و كچە گەنجەكان كەمتر چوونە نێو كەژاوەی زێڕینەوە.
هاوكات كەرتی پەروەردە
زیانلێكەوتوترین بوار بوو كە كۆرۆنا دەستی پێیگەیشت، لە 25ی مانگی 2ی 2020ەوە دەرگای
قوتابخانەكان داخران، هەرچەندە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ كران، بەڵام ئەوەی خوێندكاران
خوێندیان زۆر كەمتر بوو لەوەی لە دۆخی ئاسایی‌دا خوێندیان.
سەرەتای مانگی
دووی ٢٠٢١، دوای نەمانی مەترسی گەورە لە ڤایرۆسەكە جارێكی دیكە دەرگای قوتابخانەكان
كرانەوە، بەڵام هێشتا وەزارەتی پەروەردە هەست بە دڵەڕاوكێ دەكات.