کوردستان

وەزارەتى پەروەردە خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

03:26 - 24/02/2021 623 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و داوادەکات، خوێندکاران لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا ئامادەبن.


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەت و هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەکان بەوەکالەتی لەسەر، ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بازنەی یەکەم پۆلەکانی (1، 2، 3) کە بەشێوەی ئارەزومەندانە لە دەرەوەی پۆلەکان درێژە بەخوێندن دەدەن پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی (4 بۆ 11) لە قوتابخانە ئامادەبن تاوەکو هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێت لەسەر 100 نمرەکە.

وەزارەتى پەروەردە دەڵێت، پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی پێویستە بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەی 20 نمرەی قوتابخانەکان بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی (سفر)یان بۆ دادەنرێت لە تاقیکردنەوەکەو 10 نمرەی ڕۆژانەش لەسەر ئەو 20 نمرەیەی تاقیکردنەوەکە دەبێت و دابەشی 2 دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement