کەلتور

لەزیندانەوە لاپەڕەی مێژوو هەڵدەداتەوە

06:49 - 27/01/2021 139 جار خوێندراوەتەوە

سوارە کافرۆشی

 

‪“مرۆڤەکان هەر کە لەدایک دەبن گەمژە نین، نەزانن بە کاریگەریی ئەو پەروەردەیەی دەکرێن دەبنە گەمژە‪”
کلۆد ئەدریەن ئێلڤێسویس


ئەگەر سیاسەتڤانیش نەبا دواجار وەک نووسەرێک دەخزێنرایە کوچە تاریکەکانی زیندانەوە، ناکرێت پەردە لەسەر دیکتاتۆرییەت و مێژووی رەشی دەسەڵاتێک هەڵبماڵیت و لە رۆمانێکدا واقعییەتی سەردەمانێک باس بکەیت و ئازادانەلە ژێر سایەی هەمان دەسەڵاتدا هەناسە بدەیت و سەربەستانەبە کۆڵانەکانی شارێکدا تێپەڕ ببیت.
دەمیرتاش دەیەوێ چیمان بۆ بگێڕێتەوە؟چیرۆکەکانی باسێکی تایبەت لەخۆ دەگرن، لێ من مەبەستمە لەسەر لەیلان قسە بکەم، لەیلان ئەو رۆمانەی چێژێکی تایبەتی خوێندنەوە دەبەخشێت، وەک هەموو جارێک مەبەستم نییە خوێندنەوەیەکی رەخنەییانە بۆ دەقێک بکەم، دواجار من رەخنەگر نیم و خۆم ناخەمە ژێر باری نووسینی رەخنەوە، لەیلان دوا بەرهەمی ئەدەبی دەمیرتاشە کە بەدەستمان گەیشتبێت کە نووسەر و وەرگێڕ فەرهاد چۆمانی کردوویەتی بە کوردی، لەگەڵ ئەوەی هەندێک هەڵەی وەرگێڕان هەیە لە دانانی ناوەکاندا لەبری ناوێکی تر کە دەکرا رووی نەدابا، کەچی رۆمانەکە جێگای سەرنجە و گەرەکمەلەسەری بئاخڤم.
وەک هەر جارێکی دیکە لە چەند بەشێکدا لەسەر چەند چیرۆک و کەسایەتییەک، چەمک و رووداوەکانینێو رۆمانەکە دەوەستم و قسەی لەسەر دەکەم بە هیوای ئەوەی بتوانم شیکردنەوەیەک بۆ چەند وێستگەیەکی رۆمانەکە بکەم کە لای من سەرنجڕاکێشترین یەکەی نێو رۆمانەکەن.

رۆمان لە نێو رۆمان:
ئەو کەسانەی کە شانۆ دەناسن، یاخود شانۆکارن بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ وشەگەلی شانۆ لە نێو شانۆدا، لەم دواییانەشدا ئەمە لە سینەما و فلمسازیدا بەرچاو دەکەوێت کە لە نێو فلمێکدا ساتی وێنەگرتنی فلمێکی دیکە دەبینرێ، دەمیرتاش لە لەیلاندارۆمانێک دەخاتە نێو رۆمانێکی دیکەوە (ژیان هەمیشە نیوەیە) رۆمانەکەی نێو رۆمانی لەیلانە رووەداوەکانی نێو ژیان هەمیشە نیوەیە دەکرێت وەک یەکەیەکی سەربەخۆ سەیر بکرێت و هەر خۆی بە تەنێ وێنەی رۆمانێک دەخوڵقێنێت، لێ پردی بەیەکدی بەستنەوە لە نێوان ئەو و لایلانداهەس، هەم نووسەری رۆمانەکە یەکێکە لە کەسایەتییەکانیلەیلان کە نەتیجەیهاوپۆلی قودرەت و سەراب و ئەوانی دیکەیە، هەم خوێنەری رەشنووسی رۆمانەکەی نەتیجە قودرەتە.
یەکێکی دیکە لە پەیوەندییەکانی نێو ئەم دوو رۆمانە کە پێم باشە ئاوا ناوی ببەم، ئەو عەشقەیە کە لەنێوان پاڵەوانەکانی هەر یەکێکیاندا هەیە لە لایەک عەشقی قودرەت بۆ سەراب لە لایەکی دیکەوە عەشقی سەما و بەدۆ، کە دواتر باس لەم عەشقەیان دەکەم، پەیوەندییەکی دیکەیان لە ناونیشانەکەیاندایە، لەیلان واتە سەراب، سەرابیش هەرچەندە بەرەو رووی بڕۆی هەر نایگەیتێ و لە نیوە رێدای بەمەش کە ناونیشانی دووەم ژیان هەمیشە نیوەیە، کەواتە کۆی شتەکان لە نیوەدان،لە یەکەمیاندا قودرەت نایەوێ بە سەراب بگات بە هۆکارێک،لەوەی دووەم بەدۆ دەبێتە سەراب و لە کۆتاییدا سەما پێی ناگات.
بەگشتی زۆر بابەتی لەیەکچوو هەیە لەنێوانیاندا کە خوێندنەوەی رۆمانەکە و کەمێک بیر کردنەوەی فراوان لێکچوونەکان یان تەواوکەرەکانی نێوانیانت بۆ ئاشکرا دەکات، تەواوکەرەکان بۆ وێنە، قودرەت و ئەوانی دیکە تا گەورەش دەبن ناتوانن بە زمانی دووەم بەباشی قسە بکەن، بەدرخانیش لە هەوڵی ئەوەدایە زمان و کلتور بپارێزێت و وەک بەرهەڵستکارێک لەقەڵەم دراوە..

یاری نیوە شەوێکی زستان:
سەرەتای رۆمانەکە و ژووری دیداری پارێزەر و بەندکراو کەشێکی تەواو یاری ئامێزە، دەمیرتاش بەزمانێکی پەنهان و بە فەلسەفە چنراو دەست بە گێڕانەوەیرۆمانەکەی دەکات، تراژیدیا دەخوڵقێنێت و لە بەرگێکیکۆمیدی ئامێزدا بەیانی دەکات، یارییەک کە تەواو لەم ساتەدا زاڵە بەسەر کەشەکەدا تەنانەت قودرەتیش دواجار راوەدوونان و جیاکردنەوەیهاوسەرەکانی سەراب وەک یارییەک تەماشا دەکات، ئەنجامدانی تاوان لەم نیوە شەوە ساردەدا بۆ جیاکردنەوەی دوو کەس لەیەکدی بێجگە لە یارییەک هیچی دیکە نییە، کاتێکیش دایلۆگەکان شێوەیەکی تەنزئامێز لەخۆ دەگرن ئەم یارییە زیاتر و زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و قوڵ دەبێتەوە تا دەگات بە مەبەستەکەی خۆی.

عەشقی ئەفلاتوونی:
قودرەت عەشقی سەرابە، چۆن عەشقێک کە پێی وایە تەنها دەربڕینی ئەم عەشقە بۆی دەبێتە هۆی لەناوچوونی عەشقەکەی، ئەو لە عەشقێکیئەفلاتوونیدا دەژی بۆ سەراب، ئەم عەشقە وای کردووە نە دەتوانێ بیخوازێت چونکە پێی وایە لەگەڵ بە یەک گەیشتنیان بەیەکدی لەناودەچێت، نە رێگەش دەدات هاوژینی لەتەک کەسێکی تردا بکات چونکە پێی وایە دەبێت تەنها عەشقی ئەم بێت.
ئەم عەشقە ئەفلاتوونییەی لای قودرەت هەیە هانی دەدات بۆ تاوان، یەکەم تاوانی کە دەیکات دزینی دەسەسڕەکەی سەرابە، ئەو دەسەسڕەی کە هاوشێوەیدەسەسڕەکەی دێزدەمونای ئۆتێلۆی شەکسپیر هێما ئامێزە، دەسەسڕەکەی دێزدەمونا دەبێتە هۆی ململانێی شانۆنامەیەک، کەچی دەسەسڕەکەی سەراب هۆی مانەوەی قودرەتە لە ژیان. عەشق لای قودرەت دەگاتە ئاستێک کە گوێ بەئازاردانی خۆشی نادات بەشێوەیەک لەماوەی سەربازییەکەیدا چەند جارێک دەست پەنجەی قاچی دەشکێنێت بۆ ئەوەی مۆڵەت وەربگرێت و لە عەشقەکەیرابمێنێت.
کاتێکیش لە عەشقە ئەفلاتوونییەکەی سەما و بەدرخان رادەمێنین ئەوان هەرچەندە بەیەک گەیشتوون، بەڵام هێشتا عەشق لە ناخیاندا کڵپە دەسێنێت، ئەوەتا سەما ناتوانێت بە مەرگی بەدۆی خۆشەویستی رابێت، هەموو شتێک دەکات بۆ مانەوەی بەدرخان، تەنانەت چەندان مانگ بە دیار ژیانی رووەکیانەی بەدۆوە دادەمێنێت و چاوەڕوانی تروسکەیەک، هەڵاتنی گزنگ و رۆشناییەکتەنانەت جوڵاندنی یەک پەنجەی بەدۆوە دۆشداماوە.

خوێندن بەزمانی دایک:
دەمیرتاش لەرێگای لەیلانەوە زۆر بابەتی سیاسی و کلتوری دەوروژێنێت، تەنانەت لەهەندێک ساتدا دەست بۆ مێژووش درێژدەکات، خوێندن بەزمانی دایک یەکێکە لەو تەوەرانەی کە دەمیرتاشلە بەشی یەکەمی رۆمانەکەدا و لە یادەوەرییەکانیمنداڵی قودرەت باسی لێوە دەکات و وەک برینێکی قەدماغەبوو، قەدماغەکەی هەڵدەگرێت و دەیکولێنێتەوە، دەمیرتاش ئەمە نەک وەکو برینەکانی میللەتێک تەنانەت وەک برینێکی سارێژ نەبووی خۆشی هەڵدەداتەوە پێی وایە خوێندن بە زمانی دایک گرنگە و نابێت رێگری لێ بکرێت. بە پێی پەراوێزە نووسراوەکانی وەرگێڕ بێت دەمیرتاش لە زیندان هەوڵی داوە زمانی دایکی خۆی فێر ببێت و وەک ئەوەی چۆمانی نووسیویەتی هەندێک رستە لە رۆمانەکەداهەن بە کورمانجینووسراون، دیارە کە ئەمەش برینێکە لای دەمیرتاش ئەگەر کول و کۆڤانی ئەم برینانە نەبن چۆن هەوڵی داوە هەر هیچ نەبێت چەند رستەیەک بە زمانی دایکی لە رۆمانەکەیداجێگا بکاتەوە.
هەرچەندە ئەم باسەی لەنێو رۆمانەکەدا لەچەند یادەوەرییەکدا باس کردووە، بەڵام قورساییەک لە هزری خوێنەردا بەجێدەهێڵن، منداڵەکان نەیانتوانیوە زمانی دووەم بەباشی وەرگرن، زمانی دووەم جێگای بەزمانی یەکەم لەقنەکردووە لە دەروونی منداڵەکاندا مامۆستاکانیش فاشیستانە نەیانتوانیوە هەوڵی تێگەیشتنی منداڵەکان بدەن، ئەوان لەبەرامبەر هەر تێنەگەیشتنێک منداڵەکانیان ئازار داوە، منداڵەکانیش هەمیشە ئەو زمانەیان خۆشنەویستووە کە زمانی دووەمیانە، هەمیشە وشە لەیەکچووە لە رووکەشەکان و جیاواز لە ماناکانی نێو ئەو دوو زمانەیان وەک گاڵتەیەک سەیرکردووە، تەنانەت لە هەندێک شوێندا بۆیان بووەتە یادەوەری تاڵ یان نازناوی بەد.
لەم سەروبەندەدا کە منداڵەکان ئازاری تێنەگەیشتنی هزری دەچێژن، فریاد رەسێک، مامۆستایەک بە ناوی فریاد لێیان پەیدا دەبێت و پێیان دەڵێ کە زمانی دایکیان گرنگە و نابێت پشت گوێی بخەن، بەڵام ئەم خۆشییە درێژەی نابێت و فریاد رەسەکەیان دەکوژرێت.
دەمیرتاش لەم رێگەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ گێڕانەوە و هەڵدانەوەی پەرەیەکی تری مێژووی فاشیستانەی دەسەڵات و کوشتن و خوێن، ئازادی و ترس بەسەر دەکاتەوە بوێری و چاونەترسیباس دەکات و نەورۆزی کوردان یاد دەکاتەوە.

تەکنیک:
لەیلان تەکنیکی شێوازی نووسین و رستەکان و یاریکردن بە وشە بەسەریدا زاڵە، ئەمە جگە لەو تەکنیکە خەیاڵییە فراوانەی کە لەبەشی (ژیان هەمیشە نیوەیە) کە لەرێگایچوونە نێو مێشکی بەدۆوە بەری دەکەوین.
یاریکردن بە وشە و دانانی ناوەکان و ماناکانیانجێگای سەرنجە هەر بۆ وێنە سەراب، یان موتڵو ئاچکگۆز کە مانای ناوەکانیان دەبێتە جێگای تێڕامان هەر بۆ وێنە ‪‘’نیگامان یەکانگیر بوون ‪‘’ben‪’’ لەقاچەکانیئاڵا، سەرانگرێ بوو، وەختەبوو بکەوێت ‪‘’ben‪’’ی توند گرت، بەری هەڵنەدا‪’’ لەر رستەیەدا بەنی یەکەم بەمانای پەت دێت و بەنی دووەم بە مانای من دێت، کە وەرگێر لە پەراوێزدا هەمان رونکردنەوەی داوە.

پەراوێزی لەیلان:
هەر نووسینێک هەڵگری چەند پەیامێکە و دەمیرتاشلە لەیلاندا پەیامە سیاسی و رەخنەییەکانی خۆی دەربڕیوە، لاپەڕەکانی مێژووی هەڵداوەتەوە پەنجەی خستووەتە سەر برینەکان و رووداوەکانیرۆمانەکەی لە ئامەدی کوردانەوە دەست پێکردووە، لەوێوە تیشکی خستووەتە سەر سیاسەت و کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بەسەر کردووەتەوە، باسی لەچەند کوچەیەکی ئەو شارە کردووە و لە رێگەی کەسایەتییەکانییەوە بە گوزەران و ژیانی سەردەمێکی ئاشنا کردووین، زمان و کلتوری میللەتێکی باسکردووە، باسی لە کتێب و خوێندنەوە و هۆزان کردووە، عەشقی کردووەتە کۆڵەکەی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکان.

نیوەکەی دیکەی لەیلان:
کاتێک قودرەت دەستدەکات بە خوێندنەوەیژیان هەمیشە نیوەیە هەڵبەت خوێنەر لەگەڵ قودرەتدا دەبێت ئامادە بێت بۆ سەفەر بۆ سەرزەمینێکی دیکە و ناسینی کەسانی دیکە و لەمە بەدوا ئامادە بێت بۆ رووداو گەلی نوێ، کاتێک بەرکەوتنمان دەبێت لەگەڵ زەلیها و موتڵو، سەفەر، دڵخۆش بوون، شێرپەنجە و تراوما، یاخی بوون، هەموو کەسایەتییەکان، دەبێت لەوە تێبگەین کە ئەمە جیهانێکی نوێیە کە تژییە لە خەیاڵ و ئەفراندن لە خۆشەویستی و جەنگ، لە هاوڕێیەتی و لە دابڕان.

خەیاڵ:
دەمیرتاش بە خەیاڵ و چوونە نێو خانەکانی مێشکی بەدرخانەوە دەست دەکات بەگێڕانەوەی حکایەتەکەی، لێزانانە لە بەشی یەکەمی ژیان هەمیشە نیوە فێڵ لە خوێنەر دەکات و پەلکێشینێو رووداوەکانی دەکات و هەتا دەچینە پێشەوە لە خوێندنەوەی رۆمانەکە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەوە خەیاڵێک و بیرکردنەوەیبەدرخانە نەک واقعییەتی رووداوەکان راستە زەلیها هەموو ئەو شتانەی بەسەر هاتوون کە دواتر روون دەبێتەوە، وە هەروەها موتلوش هەم کوێرە و هەم پارێزەر، بەڵام ئەوە ساتی گەیشتنی زەلیها نییە، ئەوە خەیاڵێکی بەدۆیە کە لە مێشکیداپەنگی خواردووە و دەستبەرداری نابێت، پاشان لە پرۆسەی چارەسەری ژیانی رووەکیانەی بەدۆ چارەسەری ئەم خەیاڵانە دەزانین، کەسایەتییە راستەقینەکانیان دەناسین. لە ژیان هەمیشە نیوەیە کەسێکی فەنتازیی بڵند زاڵە بەسەر گێڕانەوەدا، خۆ ئەگەر بێت و خوێنەر بۆ ساتێک داببڕێت ئەوا دەبێت سەر لەبەری رۆمانەکە بخوێنێتەوە، باخود تێگەیشتن ئاستەم دەبێت، بۆیەش دەبێت بە وریاییەکیزۆرەوە لەگەڵ رووداوەکان بەرەو پێش بچیت و ئاگاداری وردەکارییەکان بیت.
گێڕانەوەی حکایەتەکان بە یارمەتی ئامێرە پزیشکییەکان یەکێکی دیکەیە لەو فەنتازییایەی بووەتە رەورەوەی سوڕاندنی چەرخی بەرەوپێش بردنی رووداوەکان، لیندا و موتڵو، جەلال و دەنیز هۆکارێکی دیکەی وەرچەرخاندنی بابەتەکانن کە دەبێت خەیاڵ و هۆشی بەدۆ لە کۆما دەربهێنن، دواجار بەدۆ ژیان بە نیوەیی بۆ سەما بەجێدەهێڵێت و لە جیهانی خۆی لەو کۆمایەی تێیکەوتووە دەرناجێت، کەچی رووداوی مردنەکەی خەڵکی نسێبین لەو کۆمایە دەردەهێنێت کە دەسەڵاتداران دوو ساڵ بوو خەڵکییان توش کردبوو.

مرۆڤی یاخی و شێرپەنجەی مێشک:
کاتێک بەردخان توشی گرێیەک دەبێت لەسەریدا و ناچار دەبێت کە نەشتەرگەریمێشک ئەنجام بدات، هەرچەندە سەمای هاوژینی پسپۆری نەشتەرگەری مێشکە، بەڵام قەبوڵکردنی ئەم راستییە ئاستەمە بۆ کەسێک کە بیست و پێنج ساڵە لە عەشقێکیئەفلاتونیدا دەژین.
شێرپەنجە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ژیانی ماڵباتی بەدۆ و سەمای نەشتەرسازی ئەم درندەیە دەتۆقێنێت، بەدۆی شۆرشگێر کە هیچ کات باکی نەبووە لەوەی چی لەو سەرەیدا هەبووە بیدرکێنێت کەچی ئێستا ئەو کاسە سەرە بۆی بووەتە بەڵا، ئەو مێشکە یاخییەی کە لەنەوەدەکانی سەدەی رابردوو یەکێک بووە لە چالاکوانانی زانکۆ و بەو مێشکە داکۆکی لە مافی هەژاران و میللەتانیژێر دەستە کردووە کەچی ئێستا دووچاری شێرپەنجە بووە، شێرپەنجە ناتوانی لێی یاخی بیت نا دەبێت لە رەگەوە دەریکێشیت بەڵام ئەمە هەر وا ئاسان نییە..
دەمیرتاش لە رێگای گەڕانەوە و خەیاڵ، مێژووی سیاسی ساڵانی نەوەدەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە و باسی بەرخودان و خۆپیشاندانەکاندەکات، باس لە کوشتن و رڤاندن و هەڵکوتانە سەر بارەگای رۆژنامەکانمان بۆ دەکات لەگەڵ ئێستادا بەراوردی دەکات ئەو پێیوایە جیاوازییەکی کەم هەیە لە نێوانیاندا،مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە و دەستی زوڵم و زۆر هەر هەمان دەست و مەچەکن کە تا ئێستا حوکم دەکەن.

ئازادیی:
بەدرخان ‪“ئەو کەسەی ئازادی نەبێت، دڵخۆشیشی نابێت سەما‪’’ ئەمە یەکێکە لەو دیالۆگانەی کە بەدرخان لە رێگەی ئامێرە پزیشکییەکانەوە بە سەمای دەڵێت، لە زۆر جێگای دیکەدا لەسەر زمانی کەسانی دیکەش دەمیرتاش باس لە ئازادی دەکات، تەنانەت خۆشگوزەرانی و دڵخۆشیشلای دەمیرتاش بەستراوەتەوە بە چەمکی ئازادییەوە ئەوەتا شۆڕش و یاخیبوونلە پێناو ئازادیدا وێنا دەکات، ئەوە نییە لەودیو شیشەکانی زیندانەوە پێناسەی ئازادیمان بۆ دەکات و پێمان دەڵێ دڵخۆشیمان بەندە بە ئازادیمانەوە،هەڵبژاردنی زمان و کلتورمان، خوێندنمان، کارەکەمان، بەندە بە ئازادییەوە،پێمان دەڵێ پێش ئێمەش و لەگەڵ ئێمەشدا کەسانێک هەن بۆ ئازادی تێدەکۆشن، ئازادی مرۆڤەکان نابێت بخرێتە قاسەیەکەوە و کلیلی ئەم ئازادییە لە بەڕکی کەسێکدا بێت کەنگێ ویستی پێمان بڵێت ئازادن کەی خواستی بوو دەرگای قاسەکە بە رووماندا دابخات و ئازادیمانزیندان بکات.
‪‘’لەم مەملەکەتەدا چ زیندوو بیت چ مردوو، ئۆپۆزسیۆنبوونت بەسە بۆ ئەوەی وەک مەترسی ببینرێیت‪’’ دەمیرتاشلە رێگای ئەم دیالۆگانەوە ئاشنامان دەکات بە رەوشی سیاسی وڵاتێک، چەمکی ئازادی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و پێمان دەلێت گەر ناڕازی بوویت تەنانەت بە مردوویشرێگەت نادەن رێورەسمی شایستەت بۆ بکرێت، پێمان دەڵێ با چیدی مرۆڤ کلیلی ئازادی خۆی بە کەسێک نەدات کە دواتر ئەو کلیلە وەک بارمتەیەک لە دژی بەکار بهێنرێت.
دواجار دەمیرتاش لە رێگای ئەم رۆمانە دوو بەشییەوە لاپەرەی رەشی مێژوومان بۆ هەڵدەداتەوەو رووی راستەقینەی دەوڵەتێکمان نیشان دەدات کە لە رووکەشداچەندە ئازادن کەچی لە ناواخندادیکتاتۆرییەتێک قاچەکانی توند توند لە زەوی گیرکردووە و کلیلەکانیئازادی کردووەتە نەختەری کڵۆمی زیندان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement