12 چهكداری حهشدی شهعبی كوژران
08:48 - 24/01/2021
71 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن_عێراق
لە ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر
لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەددین، ١٢ سەربازی حەشدی شەعبی کوژران کە
فەرماندەیەکی سەربەو لیوایەش لە نێو کوژراوەکاندایە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی کە لە میدیاکانی
عێراق بڵاوکراونەتەوە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین
ھێرشی کردووەتە سەر لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی.
لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ١٢ سەربازی
حەشدی شەعبی کوژراون کە فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە ناوی ئەبو عەلیا حەسناوی-یش
لە نێو کوژراوەکان دایە، ھاوکات ١٥ سەربازیش برینداربوون.
ئەم ھێرشەی داعش دوای دوو رۆژ لەو
دوو کردە خۆکوژییە دێت کە لە گۆڕەپانی تەیەڕان ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و بەھۆیە
٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.
رۆژی ھەینی، لەسەر راسپاردەی
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی و بە
سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریقی یەکەمی روکن
عەبدولوەھاب ساعدی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لەژێر ناوی "تۆڵەی شەھیدان"
دەستی پێکرد.