تەندروستی

ئەو خۆراکانەی ژەهراویت دەکەن چین؟

01:05 - 23/01/2021 193 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی
خواردنی میوەکان بەهۆی دەوڵەمەندبوونیان بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان و کانزاکان چەندین سوودی تەندروستیان بۆ جەستە هەیە، بەڵام بەشێکیان بەهۆی هەڵەی خواردنییەوە ژەهراویت دەکەن.

زانیارییە تەندوستییەکان دەریدەخەن، بەشێک لە ناوکی میوەکان مرۆڤ تووشی ژەهراویبوون دەکات، وەک ناوکی گێلاس و سێو لەگەڵ قارچک و بادەمی خۆشنەکراو بەهۆی بوونی مادەی سیانید تێیدا لەگەڵ وردکردن و هاڕین و قوتدانی کەسەکە ژەهراوی دەکات.

پسپۆڕان باسیش لەوە دەکەن هەندێک کەسی دیکە بە مۆز و کێوی ژەهراوی دەبن.

هەروەها بەشێک لە پاقلەمەنییەکان کە ڕەنگیان سوورە، بەهۆی بوونی ماددەی لیستینی تێیدا کە بە کاڵی دەخورێت کەسەکە دووچاری ئازاری گەدە و ڕیخۆڵە دەکات کە زۆر جار ژەهراوی دەکات، بۆیە باشترە بکوڵێنرێت ئنجا بخورێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement