مەزڵوم كۆبانێ وەڵامی مەسرور بارزانی دهداتهوه
09:36 - 22/01/2021
698 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن_ههرێمی كوردستان
مەزڵوم كۆبانێ، وەڵامی پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی، سەرۆکى
حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە بۆ مردنی دایکی و ڕایگەیاند، دەیانەوێت پێکەوە
کار بکەن.
مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا كه بۆ مهسرور
برازانی ناردووه، دەڵێت، "زۆر سوپاست دەکەم بەهۆی هاوخەمییەکەت بۆ مردنی
دایمکم و ئەو هەستە ڕاستگۆیان و جوان و بەهێزە، هیوای تەمەن درێژی بۆ تۆ دەخوازم."
دەشڵێت، "دەمانەوێت لە
ڕۆژانی داهاتوودا پێکەوە کار بکەین بە شێوەیەک کە خێری هەردوو گەلمانی تێدابێت".
ڕۆژی 19ی ئهم مانگه، دایکی مەزڵوم کۆبانێ بە جەڵتەی
دڵ کۆچی دوایی کرد، زۆربەى سەرکردە و بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان
پەیامی هاوخەمییان بۆ مهزڵوم كۆبانێ ناوبراو نارد.