عیراق

كازمی: عێراق لە دۆخێكی سەختدایە

07:56 - 16/01/2021 155 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران رایگەیاند: عێراق بە بارودۆخێکی سەخت و دۆخێکی ئاڵۆزی ئابووریدا تێدەپەرێت کە بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و پلاندانانەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دروست بووە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كازمی بریندارانی وەزارەتی ناوخۆی بەسەركردوەتەوە لە بنكەی پۆلیسی فیدڕاڵی لە بەغدا.

كازمی، لە کاتی بینینی بریندارێكدا، وتی:"لە جەژنی پۆلیسدا بەڵێنم پێدان کە بە شەخسی بەدواداچوون بۆ کەیسەکانتان بكەم، ئەمڕۆ ئامادەبوونی من لەگەڵ تۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتە".

كازمی، وتیشی: ناهاوسەنگییەکی گەورە هەیە لەدابینکردنی پشتیوانی بۆ بەشێکی زۆری ئەو بریندارانەی کە مافەکانیان بەدەست نەگەشتووەو هەندێکیان بەتەواوی کەمئەندام بوون، ئەمەش شکستێکی ئاشکرایە لەلایەن دەوڵەت و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان .

سەرۆك وەزیران باسیلەوەكرد، پەیوەندی نێوان دەوڵەت و حکومەتەکان و هاوڵاتی پەیوەندی ماف و ئەرکەکان، وەک چۆن پاڵەوانەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، بە ئەندازەی ئەوەش شایستەی مافن.

كازمی، بەپێویستی زانی پێکەوە کار بکرێت و لاپەڕەیەکی نوێ لە هیوا و گەشبینی بکرێتەوە، وتیشی: دەمانەوێت وڵات بنیات بنێین و لەسەر بنەمای کولتوری ژیان و هیوا بۆ داهاتوو، نەک بە سەربازیکردنی کۆمەڵگا و کەلتووری مەرگ .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement