شیوازی ژیان

یارجان: کێ وەک من حەز دەکات بەدەست نان بخوات

07:41 - 16/01/2021 357 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن - لایف ستایل

کچە مۆدێل شنیار ئەحمەد ناسراو بە "یارجان" ڤیدیۆیەکی خۆی لەکاتی نان خواردندا بەشێوازێکی جیاواز بڵاوکردەوە.

لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کچە مۆدێل یارجان، جیاواز لە کارەکانی دیکەی، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە دەست نان دەخوات و لەسەری نووسیوویەتی " کێ وەک من حەز ئەکات بەدەست نان بخوات ئینجا لە ھەر کوێیەکیش بم بۆم گرنگ نیە " بەمەش هەوادارانی سەرسام کرد.


یارجان لەساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لەدایک بووەو بێجگە لەوەی شاجوانی سلێمانی بوو، ماوەی چەند ساڵێکە کاری ریکلام و مۆدێلینگ دەکات و هەمیشە بە دەرکەوتنەکانی هەوادارانی سەرسام دەکرد، هەروەها بەشداری کلیپێکی کچە گۆرانیبێژ دینا کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement