عیراق

جێگری تازه‌ی نوێنه‌ری un له‌ عێراق بۆكاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن دامه‌زرا

12:38 - 16/01/2021 141 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن ــ عێراق

 

سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان، ئینگیبجۆرک سولروون گیسلادۆتیری وەک جێگرى تازەى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى رامیارى لە عێراق دیاریکرد.

ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرسی سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنى ئینگیبجۆرک سولروون گیسلادۆتیری وەک جێگرى تازەى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروبارى رامیارى و یارمەتیدانى هەڵبژاردنى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق(یۆنامى) راگەیاند.

 

ئینگبجۆرک، شوێنى ئالیس وۆلپۆلی بەریتانى دەگرێتەوە، کە کارەکەى لە کۆتایی مانگى شوباتى ٢٠٢١ کۆتایی دێت، لاى خۆیشییەوە سکرتێرى گشتى سوپاسى خاتو ئالیسی کرد بۆ خزمەتەکەى بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ساڵى ٢٠١٧ەوە.

 

بەپێى راگەیەنراوى نەتەوە یەکرگتووەکان کە بەهۆى دامەزراندنى جێگرى نوێى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوى کردووەتەوە، ئینگیبجۆرک، ئەزمونێکى زۆروزەوەندى دیپلۆماسی و رامیاری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت بە گرتنەخۆى لە نێوان چەندان بەرپرسیارێتیدا دوا رۆڵى وەک بەڕێوەبەرى نوسینگەى پەیمانگا دیموکراتییەکان و مافەکانى مرۆڤ و رێکخراوى ئاسایش و هاریکارى لە ئەوروپا و دواتریشنیشیان سەرۆکى نێردەى چاودێریکردنى هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا.

 

ئینگیبجۆرک سولروون، پێشتر بەڕێوەبەرى هەرێمایەتی رێکخراوى ژنتانى نەتەوە بەکگرتووەکانیش بووە لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەراستدا و هەروەها وەک نوێنەرى وڵات لە تورکیا و ئەفغانستانیش کارى کردووە، لە ٢٠٠٧ ــ ٢٠٠٩ وەزیرى کاروبارى دەرەوەى ئایسلاند بووە و ماوەى حەوت ساڵیش ئەندام پەرلەمان بووە نۆ ساڵیش پارێزگارى رێیکجاڤیک بووە، هەروەها ئەندامى تۆڕى میانگیریی ژنانى ئەسکەندەنافیاش بووە.

 

جێگرى تازەى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان ، ماستەرى لە زانکۆى ئایسلەندا لە مێژوو ئەدەبدا هەیە و دواییش لە زانکۆى کۆبنهاگن لە بوارى مێژووداوە پەره‌ى بە خوێندن داوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement