خوێندن ده‌ستیپێكرده‌وه
10:26 - 16/01/2021
242 جار خوێندراوەتەوە
هه‌ردی عوسمان له سلێمانی
بەڕێکاری خۆپارێزییەوە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بۆ قۆناغی
12 ئامادەیی كرانه‌وه.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له سلێمانی چووه قوتابخانه‌ی
ئاماده‌یی شه‌پۆلی كچان، قسه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، مامۆستا له قوتابخانه‌كه‌دا
كرد‌و وتی: دوای بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه
ده‌ستیان به خوێندن كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه وتیشی: له یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كه‌دا،
سه‌دا 70 قوتابیان و له سه‌دا 60 بۆ 70 مامۆستایانیش ئاماده‌بوون و مامۆستاكانی دیكه‌ش
ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه له رۆژانی داهاتوودا ئاماده‌بن.
خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی له ئاماده‌یی شه‌پۆل به‌سه‌ر 12 پۆلی زانستی و
وێژه‌ییدا دابه‌شكراون.
ئه‌و مامۆستایه باسیله‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له خوێندكاران ده‌توانن به
ئۆنلاین وانه‌كانی بخوێنن.
13ی ئه‌م مانگه لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا رۆژی شەممە
(16/1/2021) خوێندن لە قۆناغی (12)ی ئامادەیی بەهەمو بەشەکانیەوە لە
قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆگرامی خوێندن بە ریزبەندی
دەخوێندرێت و رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزیی و تاقیکردنەوە گشتییەکان بەگوێرەی
ئەو خشتانەی کە بە نوسراوی فەرمی بڵاودەکرێنەوە کە کاریان پێدەکرێت.
هەروەها بەمەبەستی خۆپارێزیی، مامۆستایان تەنها
ئەوکاتانە لە قوتابخانە دەبن کە وانەیان هەیە، پاش وتنەوەی وانەکانیان پابەند
ناکرێن بە مانەوە لە ناو قوتابخانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی شەممە (16/1/2021) تا
ماوەی یەک هەفتە، ئەو بژاردەیە دەخرێتە بەردەم بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران لە
رێگای فۆڕمێکەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردوە و لە قوتابخانەکان پڕ
دەکرێتەوە، کە بەخێوکار سەرپشک دەکات قوتابیەکەی لە ناو پۆل بخوێنێت یان دەتوانێت
خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بکات و نەچێتەوە بۆ
قوتابخانە، بەڵام تەواوی تاقیکردنەوە نوسینەکیەکانی لە ناو پۆل دەبێت ئەنجام بدات.