ڤیدیۆ.. لە ناوچەیەکى سعودیە دواى ٥٠ ساڵ بەفر بارى
12:52 - 12/01/2021
247 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_جیهان
لەناوچەیەکى وڵاتى سعودیە، دواى ٥٠ ساڵ بەفر بارى و چەد رۆژێکیش شەپۆلێکى
بارانبارین ناوچەکەى گرتوەتەوە.
دوای 50 ساڵ له‌ناوچه‌ی عه‌سیر،باشووری رۆژئاوای سعوودیه به‌دیاریكراوی له
پارێزگای بلسه‌مه‌ر، به‌فری باری و دیمه‌نێكی جوانی سرووشیی به‌ناوچه‌كه به‌خشی.
سه‌میر ئه‌سمه‌ری، شاره‌زای بواری كه‌شناسی سعودى رایگه‌یاندووه، دوێنی دووشه‌ممه له‌ناوچه‌ی عه‌سیر لە باكووری
پارێزگای بلسه‌مه‌ر به‌فر باریوە و پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتنه سفر پلە و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش
50 ساڵه رووی نه‌داوه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه رۆژانه باران بارین له بلسه‌مه‌ر
به‌رده‌وامه و هاوڵاتیان بارینی بەفر لە شاری بیللسەمەر بە رووداوێکی بێوێنە دادەنێن.