کەلتور

فیگار*

05:45 - 11/01/2021 101 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ده‌بی مۆدێرنه‌ی سوید- وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبێل
 پێرلاگه‌ركڤیست*
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی

فیگار، فیگار به‌شه‌-میراتی منه‌،
برینی گه‌روی منه‌،
له‌ دونیادا هاواره‌،‌
هاواری دڵی منه‌.
ئێستا كه‌فی ئاسمان،
له‌ ده‌ستی زبری شه‌ودا ره‌قهه‌ڵدێ،
ئێستا  دارستانان و یاڵانی‌ وشكه‌وه‌ بووی بێبه‌ر‌‌
به‌ره‌و فه‌له‌كی بچووكبووه‌وه‌ی ئاسمان،
سه‌رهه‌ڵده‌بڕن.
چقه‌د سه‌خته‌،
چقه‌د وشكهه‌ڵاتووه، تاریك-و-ره‌ش و پڕ سكونه‌
گشت شتێ.

له‌م وه‌تاقه‌ تاریكه‌دا ده‌ست له‌ ده‌ورو پشتم ده‌كوتم،
به‌ قامكم هه‌ست به‌ قه‌راخی تیژیی گاشه‌به‌ردان ده‌كه‌م
باسكی به‌رزكراوه‌م به‌ر تۆپه‌ڵه‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ هه‌وران ده‌كه‌وێ
ده‌ڕوشێ تا خوێن له‌ گشت برینانمه‌وه‌ ده‌زێ.

ئاخ، نینۆكه‌كانم له‌ په‌نجه‌م ده‌ترازێن،
ده‌ستم ده‌ڕوشێنم تا زه‌خماوی ده‌بن، هه‌ستیار
له‌هه‌مبه‌ر چیا و دارستانی تاریكهه‌ڵگه‌ڕاو،
له‌هه‌مبه‌ر ئاسنی ئاسمانی ره‌شداگیرساو
له‌ هه‌مبه‌ر زه‌مین، زه‌مینێكی سادوسڕ و بێ-هه‌ناو!

‌ فیگار، فیگار به‌شه‌ میراتی منه،‌
برینی گه‌روی منه‌،
له‌ دونیادا هاواره‌،
هاواری دڵی منه‌.

 

 

تێبینی وه‌رگێڕ:
* پێڕ، فابیان، لاگه‌ركڤیست1891-1974 سوید، زمان: سویدی، وه‌رگری
      خه‌ڵاتی نۆبێڵ 1951. به‌ ناوبانگترین شیعری ئه‌وه‌.
* هاوڕێم، خه‌بات عارف، ئه‌م شیعره‌و هه‌ندێ شیعری لاگه‌ركڤیست-ی
  وه‌رگێڕاوه‌. له‌ دووره‌وه‌ ئاگاداری یه‌كدین. ئه‌منیش به‌ هه‌مان شێوه‌. ده‌شێ جوان
  بێ دوو شێوه‌-وه‌رگێڕان بكه‌وێته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران.
بڕوانه‌ ماڵپه‌ڕی نووسه‌ر خۆی.

 

* وشه‌ی، فیگار، ئه‌من له‌ عه‌بدوڵا گۆران-ی شاعیره‌وه‌ وه‌رمگرتووه‌. كه‌
  گوزارشته‌ له‌ خه‌مێكی سایكۆلۆژی نادیار، جارناجار ده‌بێته‌ میوانی ئینسان. به‌
  كوردی زاراوه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته‌م نه‌دیوه‌. گۆران باسی حاڵه‌ته‌ ده‌رونییه‌كه‌ی خۆی
  ده‌كا له‌ شیعری، ئه‌وا دیسان له‌ گۆشه‌ی نادیاری \ دڵم هه‌ستا زڕه‌ی زه‌نگی
  فیگاری، له‌ دامێنی شیعره‌كه‌شدا تێبینیه‌ك ده‌نووسێ، هه‌رچه‌ند گه‌ڕام وشه‌یه‌كی
  پڕاوپڕم بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌ كوردی نه‌دۆزیه‌وه‌!

بڕوانه‌ دیوانی گۆران. Ångst,
. ئه‌من یه‌كه‌م كه‌سم ئه‌و زاراویه‌ ده‌نووسم و پێشنیار ده‌كه‌م. Anxiety,Anguish, Anxiete ‌ 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement