عیراق

پەرلەمانتارێکی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

09:36 - 03/12/2020 192 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی عەبودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.


لە راگەیەنراوێکدا پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی عەبودی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە.



 لە ماوەکانی رابردوودا بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی و بەرپرسانی دیکەی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا، کۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥٥٨ ھەزار و ٧٦٧ کەس و لەوانە ١٢ ھەزارو ٣٦١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement