شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. ئەمیر موراد نهێنی نەبوونی بەرهەمی نوێی ئاشکرادەکات

10:54 - 03/12/2020 177 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

هونەرمەند ئەمیر موراد ئاشکرایدەکات ئەو پارەی هەیەتی تەنها بەشی بژێوی ژیانی دەکات و ناتوانێت بەرهەمی نوێی هەبێت.

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا کە بەشێکی بڵاوکراوەتەوە هونەرمەندی ناسراو ئەمیر موراد روونیدەکاتەوە"بەرهەمی نوێ سپۆنسەری هەیە و ئەمیش بەهۆی بژێوی ژیانییەوە ناتوانێت بەرهەمی هەبێت، بەڵام ئێستا بەهۆی هاوڕێیەکییەوە لەم ماوەیەدا بەرهەمی دەبێت".

 

ئەمیر موراد یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکان و بەشێک لە گۆرانییەکانی دوێتە، هەروەها ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە کاری هونەریی دەکات. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement