نرخى نەوت رێژه‌یه‌ك دابه‌زی
07:55 - 02/12/2020
141 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
نرخی نه‌وت ئەمڕۆ
لە بازاڕەکانى جیهاندا رووى لە نزمبوونەوە کرد و به‌رمیلێک خاوی برێنت به
47 دۆلار و 28 سه‌نته.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابه‌زینی
به‌خۆوه بینی، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 47 دۆلار و 28 سه‌نته و خاوی ئه‌مریكیش
به 44 دۆلارە. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ رێژه‌یه‌ك نرخه‌كان به‌رزتر بوون.
سه‌ره‌تای مانگى
رابردوو، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرد، بە جۆرێک
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٣٦ دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە
٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای بڵاوبوونەوە
و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری
ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.