کوردستان

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای كۆرۆناوه‌ هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

01:16 - 29/11/2020 190 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتانی منداڵانی دژی ڤایرۆسه‌كان و ئیفلیجی و نه‌خۆشییه‌ وه‌رزییه‌كان ده‌ستیپێكرد.


سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: هه‌زار و 78 تیمی راهێنراو له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی 170 پزیشك، 286 ئۆتۆمبێل هه‌ڵمه‌تی پێدانی پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆسه‌كان و ئیفلیجی و نه‌خۆشییه‌ وه‌رزییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سامان به‌رزنجی ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌دوای دروستبوونی كۆرۆنا هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.

 بڕیاره‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 232 هه‌زارو 751 و منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك رۆژ تا پێنج ساڵان بكوترێن.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و مانگی سوور، هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیان كردووه‌ بۆ دابینكردنی پێكوته‌ و هاوكاری رێنمایی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كان.

 

به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت، له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement