عیراق

حکومەتی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەرکرد

08:23 - 30/10/2020 3960 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


 لە بڕیارێکی بەپەلەدا، حکومەتى عێراق سەرجەم فەرمانبەران بە ناو تۆمارکردن لە بنکەکانى دەنگدان و وەرگرتنى کارتى بایۆمەترى پابەند دەکات.


لە نوسراوێکدا، نوسینگەى راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ وەرگرتنى کارتى بایۆمەترى دەنگدان، مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

پێشتر، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١،  بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكردووه‌، ئەو بڕیارەش بەمەبەستى هاندانى هاوڵاتییان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن دراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement