ئابوری

ئه‌م ئێواره‌یه‌ نرخی دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

05:27 - 20/10/2020 1174 جار خوێندراوەتەوە

 "زەمەن"


ئەمڕۆ، له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار جارێكی تر به‌رزبووه‌و و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار و 850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.



بەپێی ئەو نرخانەی لە كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە‌، جاریكی تر نرخی دۆلار به‌رزبووه‌و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار و 850 مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لە کاتێکدا ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی نرخی 100 دۆلار  124 هه‌زار دیناربوو.


نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی 100 دۆلار بە 124 هەزار و 850 دینارە
نرخی 100 پاوەن بە 160 هەزار دینارە
نرخی 100 یۆرۆ بە 150 هەزار دینارە
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 4 هەزار و 700 دینارە
نرخی 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 750 دینارە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement