شیوازی ژیان

خانمە هونەرمەندێک: دووجار شووم کردووە بەبێ ئەوەی خێزانەکەم بزانێت

01:06 - 17/10/2020 1328 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

خانمە هونەرمەندی میسری نیللی کەریم لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات کە لە ژیانیدا سێ جار هاوسەرگیری کردووە بەڵام دوانیان بەبێ زانینی خێزانەکەی کردوویەتی.

خانمە هونەرمەندی میسری نیللی کەریم لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "السیرە" روونیدەکاتەوە، کاتێک تەمەنی 17 ساڵان بووە لە ساڵانی نەوەدەکان شووی کردووە و کاتێک خێزانەکەی پێیان زانیووە تووشی شۆک بوون، هەروەها لە ساڵی 2004 شوویەکی دیکەی کردووەو دوای چوار رۆژ بە خێزانەکەی وتووە.

لە ناوەڕۆکی بەرنامەکەدا لێی دەپرسرێت ئەگەر کچەکەی وەک خۆی بکات هەڵوێستی چی دەبێت، نیللی لە وەڵامدا دەڵێت، کاتێک کار لە کار بتارزێ هەوڵدەدات لێی تێبگات و لێی نزیک بێتەوەو دۆخەکە قبوڵ بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە لەمساڵدا سێیەم شووی کردەوە بە سەرمایەدارێکی بەناوبانگ.
 
نیللی کەریم ئەکتەرێکی دیارە و لەساڵی 1974 لە ئەسکەندەریە لە وڵاتی میسر لەدایک بووەو پێشتر دووجارهاوسەرگیری کردووەو خاوەنی چوار منداڵە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement