تەندروستی

واسواسی چییە و نیشانەکانی چین؟

10:54 - 17/10/2020 226 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی

واسواسی جۆرێکە لە نەخۆشی دەروونی و وا لە کەسەکە دەکات، بۆ چەندین جار ئەو کارەی دەیکات دووبارەی بکاتەوە، هەروەها دەبێتەهۆی ئەوەی متمانە بەخۆت نەکەیت و تەنانەت لە کاتی بڕیار دان لەسەر شتێکیش واسواسیت بۆ دروست دەبێت.

نیشانەکانی واسواسی:-
- شووشتنی دەستەکان بەسوودە بۆ خۆراپاراستن لە نەخۆشی، بەڵام لەهەمانکاتدا زیادەڕۆیی کردن لە شتنی، وەسواسییە.
- زۆر دووبارەکردنەوە چەند کارێک و دڵنیابوونەوە لێی وەک کوژاندنەوەی غاز یان کارەبا و پلاک.
- ژماردنی شتکان وەک قادرمە یان کەرەستەکان یاخود هەر شتێک بێت، لەگەڵ دووبارە پاککردنەوەی نێو ماڵ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement