کوردستان

كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

10:01 - 08/10/2020 4770 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خێرایی با زیاد ده‌كات.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌ره‌زه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینى دەکرێ ئەم شەو تا سبەى بەیانى ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت وە خێرایی با لە رۆژهەڵاتى هەرێم (20-30)کم/س وە لە ناوەڕاستى هەرێم (5-15)کم/س بێت، بەڵام لە باکورى هەرێم لە سەرخۆ دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم باران باریوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بارزان و كانی ماسی.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كردووه‌، سبه‌ینێ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌وردا بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement