کوردستان

دەستەی گەشتوگوزار: بازاڕەكان بەهۆی گەشتیارانەوە بوژاونەتەوە

09:16 - 17/09/2020 77 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئەنجامی ئاسانكاری هاتوچۆ و بەهۆی هاتنی گەشتیارانەوە جموجۆڵی بازرگانی كەوتووەتە بازاڕەوە.

 

نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار راگەیاند، "ناوچە گەشتیارییەكان لە هەولێر و سلێمانی ئاسایی بوەتەوە و جوڵەیەكی باش هەیە، بەهاتنی گەشتیاران جارێكی تر بازاڕەكان بووژاونەتەوە، لە 75٪ی رێژەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێن". 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار وتیشی، "گەشتیاران چەندە روو لە شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، ئەوەندەش روو لە بازاڕ دەكەن و ئەمەش ئەركی سەرشانی حكوومەت سووك دەكات و گیرفانی هاووڵاتییانیش گەرم دەكاتەوە، بەتایبەت پاش قەیرانی كۆڕۆنا، كە ناوچە گەشتیارییەكان داهاتیان سفر بوو".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement