کەلتور

نه‌خشه

12:43 - 14/09/2020 53 جار خوێندراوەتەوە

ڕەفیق سابیر

كه‌ رابۆوه‌
وتی‌: به‌نێو ئاژاوه‌دا ده‌په‌ڕمه‌وه‌
وتی‌: وڵاته‌ ونه‌كه‌م
ده‌دۆزمه‌وه‌.
له‌سه‌ر مه‌زرا نه‌خشه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كێشا
به‌ تیشك ئاڵای‌ بۆ چنی‌
لای‌ ئێوارێ‌
منداڵئاسا، خه‌و بردیه‌وه‌
جارێكی‌ دی‌
خه‌و وڵات و ئاڵایه‌‌كه‌ی‌ لێ‌ دزییه‌وه‌.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement