عیراق

ژماره‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد

02:59 - 14/08/2020 559 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ژماره‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژێكدا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد و له‌ 24 كاتژمێری رابردوو، چوار هه‌زار و 13 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

 
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و  به‌پێی ئاماره‌كه‌ لە 24 کاتژمێرى رابردوو، 4013 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمار کراون و 68 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 2921  توشبوش چاکبونەوە.

بەپێى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا 168 هه‌زار و 290توشبووى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان تۆمار کراون، لەو ژمارەیە، 120  هەزار و 129 کەسیان چاکبوونەوە و 5709  کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement