تەندروستی

ئەو خواردنانە چین کە وات لێدەکات گەنجتر دەربکەوی

05:01 - 12/08/2020 171 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی
ئەو خواردنانەی ئێمە ڕۆژانە بەکاریدەهێنین، سودێکی زۆر بە جەستەمان دەگەیەنێت و هەندێکیان دەوڵەمەندن بەو مادانەی کە ئەتوانن بە گەنجی بمان هێڵێتەوە، لەوانە:-

 

•پرتەقاڵی سوور: ئەم میوەیە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە یارمەتی کەمکرنەوەی نیشانەکانی پیری دەدات، هەروەها یارمەتی زیاد کردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، کە رێگرە لە چرچ ولۆچ بونی پێست.

•گوێچکە ماسی: خانەکانی پێست ئەپاریزێت، و رێگری دەکات لە چرچ ولۆچ بونی پێست.


•شیری بادەم: پزیشکان دەڵێن شیری بادم ڕێژەکی زۆر (مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، کەپەر، ڤیتامین ئی، سیلینیۆم) تێدایە، کە بۆ بەهێزکردنی بیرەوەری و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و جوانکردنی پێست بە سودە.


•دانەوێڵەکان: گێزەر، پاقلەی تەڕ، کەلەرم، ئەم دانەوێڵانە پارێزگاری لە ددان دەکات و وادەکات سپی ببنەوە.

•ئۆریگانۆ، جاترە، کەرەوز: ئەو کەسانەی لە بەیانیاند هەڵئاوسان و ڕەشی ژێرچاویان هەیە، ئەوا ڕێژەی سۆدیۆم لە لەشیاندا کەمە، لەبری بەکارهێنانی خوی ئەتوانن ئەم سێ پێکهاتەیە لە ژەمەکاندا بەکاربهینێت.

 

 

سەرچاوە: مالپەری مای سێرتی سپۆت

وەرگێڕ/پێشواز خەسرەو

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement