کوردستان

وه‌زیری دارایی لێبڕینی 21%ی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و مووچه‌ی ته‌واو ده‌درێت

10:13 - 10/08/2020 1972 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"

ئاوات شێخ جه‌ناب، وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێم، بە نوسراوێک بڕیارێکى پێشووى راگرت، سەبارەت بە بڕینی 21%ی مووچەی فەرمانبەران.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى بە "زەمەن"ى راگەیاند، پێشتر وەزارەت له‌ سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕێنی 21%ی مووچه‌ نوسراوێکى بۆ گەنجینە و فەرمانگەکان ناردبوو کە لیستى مووچەى مانگى سێ بە بڕینی 21%ی بۆ بنێرن، بەڵام دوێنێ ئاوات شێخ حەناب وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم ئەو نوسراوەى پێشووی راگرتووەو پێی راگه‌یاندون كه‌ كاری پێنه‌كرێ و لیستی مووچه‌ی كامل بنێرن.

بە گوێرەى نوسراوەکەى وەزیری دارایی، رێنمایی دراوەتە گه‌نجینه‌كانی وەزارەتەکەی کە کار بەو نووسراوە نەکرێت چونكه‌ لێبڕێنی مووچه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگ بووه‌.

"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی به‌رده‌وام بوونی لێبڕێنی مووچه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی دا نیه‌و پێویستی به‌ دوو بڕیار هه‌یه‌:

یه‌كه‌م: بڕیاره‌كه‌ پێویستی به‌ كۆده‌نگی سیاسی هه‌یه‌و پێوسته‌ هێزه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت رازی بن.
دووه‌م: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆببێته‌وه‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدات. چونكه‌ بڕیاره‌كه‌ی رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگ بڕیاری لێبڕێنی مووچه‌ی دا.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی 9ی ته‌مووزی مانگی رابردوو به‌فه‌رمی دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵ و نیه‌تێك نیشاندا كه‌ ئه‌گه‌ر لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ درێژبكرێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە راگەیندراوی کۆتایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ کە تەنها بۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو رێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت ئەکاتەوە کە حکومەت هەرێم  پابەندبێت بەو بەڵێنەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement