کوردستان

له‌م پارێزگایه‌ی هه‌رێم ده‌وامی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان راگیرا

08:45 - 03/08/2020 1159 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن

ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆک، بڕیاریدا تاکو رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ دەوامی فەرمانگە حکومییەکان ڕابگیرێت.

 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا به‌راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌سنوری پارێزگای دهۆك تاوه‌كو 15-8-2020.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بڕیاره‌كه‌ ته‌نها هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاران ناگرێته‌وه‌. 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement