کوردستان

تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا

05:08 - 03/08/2020 186 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك رایگەیاند "ئەمڕۆ توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە."

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك رایگەیاند "ئەمڕۆ تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەی ئاكرێ گوسترابووه‌وه‌ بۆ شاری دهۆك، گیانی لەدەستدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌نی تەمەنی 72 ساڵ بوو، به‌وه‌ش كۆی گشتی مردوانی كۆرۆنا لەو پارێزگای دهۆك گەیشتە چوار كەس.

لە پارێزگای دهۆك تاوه‌كو ئێستا 658 كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 371 كەس چاكبوونەتەوەو هاوكات 4 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement