کوردستان

بانگه‌وازێك له‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیه‌وه‌

01:21 - 02/08/2020 773 جار خوێندراوەتەوە

  1. زه‌مه‌ن
  2. مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، له‌ بانگه‌وازێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، عەرەبە هاوردەكان بە هێزێكی زۆرەوە هاتونەتەوە ناوچەكە و داوا دەكەن رێگە لەو دەسـتدرێژی و داگیركـــاریە بگیرێت.

 

له‌و بانگه‌وازه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیدا هانوه‌" بە داخەوە لە کاتێکدا هاونیشتمانییانی کەرکوک و داقوق و دووزخورماتوو سەرقاڵی بەڕێکردنی بۆنەکانی چەژنی قوربانن، لەم کاتەدا و بەدەر لە رێوشوێنە دەستوری و یاساییەکان بەشێک لە "عەرەبە هاوردەکان" کە لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عیراقەوە کەرکوک و دەوربەریان بەجێهێشتوە و پێشتر لە چوارچێوەی سیاسەتی بەعەرەب کردن هێنرابونە کەرکوک ناوچەکانی دەوروبەری، ئەمڕۆ جارێکی تر و بە مەبەستی بە عەرەب کردنەوەی ناوچەکانی (حەڤتەغار و مەهاوش و کولیتەپەی سەر بە شارۆچکەی داقوق) بەهێزێکی زۆرە هاتوونەتەوە سنورەکەو دەیانەوێ دووبارە لە سەر زەوی و زاری کوردی رەسەنی دانیشتووی ئەو ناوچانە نیشتجێ بکرێنەوە!"

هه‌ر له‌و بانگه‌وازه‌دا مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی داوا لە سەرۆک کۆمار و سەرەک وەزیڕان و وەزیری ناوخۆی عیراقی فیدڕاڵ و، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکەین کە بە پەلە رێگە لەم دەستدرێژی و داگیرکارییە بگرن و رێگە نەدەن ئاشتی کۆمەڵایەتیی بشێوێنرێ و پەیوەندی لە مێژینەی نێوان پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک تێکبدرێ.

 

مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌و بانگه‌وازه‌دا ده‌لێت" ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی، ئه‌و هەڵسوکەوتە داگیرکارییە رەتدەکەینەوە و بە سەرەتایەکی مەترسیداریشی دەزانین بۆ لێکترازانی نێوان پێکهاتەکان بە تایبەتیش نێوان کورد و عەرەب، لەو رووەوە داوا لە هێزە ئەمنییەکانیش دەکەین بە پەلە رێوشوێنە دەستورییەکان بگرنەبەر و رێگە لەم داگیرکارییە بگرن و لایەنگیری نەکەن!"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement