ئابوری

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

07:32 - 31/07/2020 239 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ به‌ رێژەیەکى کەم بەرزبووەوە و گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 44 دۆلار.


ماڵپه‌ڕی ئینڤێستینگ تایبه‌ت به‌ هه‌واڵه‌ ئابورییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.50% بەرزبووەوە و گه‌یشته‌ 43 دۆلار و 70 سه‌نت.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، 0.30% بەرزبووەوە و به‌ 40 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement