کوردستان

كه‌سێك ده‌ستگیركرا، كه‌ ده‌رۆزه‌ی به‌شه‌ش منداڵ ده‌كرد

07:43 - 10/07/2020 241 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"


بەتۆمەتى دزیکردن و سواڵکردن بە شەش منداڵ، له‌ شاری هه‌ولێر کەسێک دەستگیرکرا، پۆلیسیش رایدەگەیەنێت؛ تۆمەتبارەکە خەڵکى سوریایە.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر بڵاویکردەوە، تیمەكانی پۆلیس لە گەڕەکى مامزاوە تۆمەتبارێکیان بە ناوى (ع.ز.ئ) بە تۆمەتى دزیکردن لە دوکانێک دەستگیرکردوە، کە خەڵکى وڵاتى سوریایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتباره‌كه‌، دەرکەوتوە کە دەرۆزە (سواڵ) بە شەش منداڵ دەکات و دانى ناوە بە تاوانەکەشیدا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبارەکە بەپێى ماددەى (446) لە یاساى سزادان، بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement