جیهان

جیهان.. ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا ١٢ ملیۆن کەسى تێپەڕاند

06:00 - 08/07/2020 98 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 


ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهان ١٢ ملیۆن توشبووى تێپەڕاند و زۆرترین ژمارەى توشبووانیش لە ئەمریکا و بەڕازیلن.

 
رێکخراوى تەندروستى جیهانى دوایین ئامارى توشبوانى کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، تا ئەم کاتە ژمارەى توشبووان ١٢ ملیۆن کەسى تێپەراندووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٧ ملیۆن توشبوو چاکبوونەتەوە و نزیکەى ٥٤٨ هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى ئامارەکان زۆرترین ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکایە، کە تا ئێستا نزیکەى سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار توشبووى تۆمار کردووە لە دواى ئەویش بەڕازیل دێت کە تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٧٤ هەزار توشبووى تۆمار کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement