شیوازی ژیان

وێنە.. خانمە هونەرمەندێکی ناسراو هاوسەرەکەی کوشت

10:44 - 08/07/2020 3087 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی ناسراوی میسری عەبیر بیبرس لە ماڵەکەی خۆیدا بە پارچەیەک شوشە لێیدا و دەستبەجێش گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی بەساتین کە دەکەوێتە باکووری پارێزگاکە، لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا دوای دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ، خانمە هونەرمەند عەبیر بیبرس بە پارچەیەک شوشە لە هاوسەرەکەی دەدات و دەیکوژێت.

هاوکات، ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو خانمە هونەرمەندە دەستگیرکراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو وتوویەتی کە هاوسەرەکەی بەردەوام بۆی خراپبووەو لێی داوە.

عەبیر بیبرس تەمەنی 29 ساڵە و لە میسر لەدایک بووەو بەشداری دراما و فلمی کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement