عیراق

عێراق: پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌

04:56 - 28/06/2020 84 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"


وەزیری نەوتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، رێژەی هەناردەکردنی نەوت کەمبکاتەوە و پابەندی رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بێت.


ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، به‌ رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، بەردەوامن، بە مەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن، پێویستە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی رۆژانەی دابەزێنێت بۆ 370 هەزار بەرمیل له‌ رۆژێكدا.

وتیشی، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، پێویستە سەرجەم كێڵگه‌كانی نه‌وت، بە یەک سیاسەتی ناوه‌ندی بەڕێوەببرێت، لەگەڵ پاراستنی مافەکانی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێستا هەرێمی كوردستان، رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت، هەناردەی دەرەوە دەکات، بەڵام بەپێی رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، پیویستە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە، بۆیە بەرپرسانی عێراق داوا دەکەن هەرێمی كوردستان رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خۆی کەمبکاتەوه‌، به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌نگكردنی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement