کوردستان

بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ ئەم شوێنانە دەکرێنەوە

11:32 - 25/05/2020 8808 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

بەبڕیارى وەزیرى ناوخۆى هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە، عەلووەکان دەکرێنەوە و رێگە بە چەند کارێکى دیکەش دەدرێت.

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم بڕیاردا بەوەى لە ئەمڕۆوە رێگا بدرێت بە جووتیاران بۆ كاری دروێنە بە دەراسە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و كۆگەكان و هاوکات رێگە بدرێت بە هاتوچۆى كۆمپانیاكانی پێوەندیكردن بۆ چاككردنەوەی تۆڕەكان.

هەر بە پێى بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم عەلوەكان دەكرێنەوە و رێگە بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆمبێل لەناو گەڕەكەكان بە رەچاوكردنی رێوشوێنە تەندروستییەكان دەدرێت.

هاوکات لە ئەمڕۆوە، نانەواخانەكان رۆژانە لە سەعات 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ کراوە دەبن و پێویستە دووری نێوان دوو كەس 1.5 مەتر كەمتر نەبێت لەكاتی نانكڕین.

 

پێشتر رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێم رایگەیاندبوو، دوای رۆژانی جه‌ژن ژیان وه‌ك پێش جه‌ژنى لێدێته‌وه‌ و قەدەغەى هاتوچۆ بەردەوام نابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement