کوردستان

چیرۆکى ئەو کچەى هەفتەیەک پێش هاوسەرگیرییەکەى خۆى کوشت

02:52 - 24/05/2020 17839 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز لە رۆژهەڵاتى کوردستان کە بڕیار بوو هەفتەی داهاتوو ژیانی هاوبەش پێکبێنێت بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 
رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە (٢٣ی ئایارى ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی ”قەبەغڵوو“ سەر بە شاری سەقز بە ناوی ”موفیدە حەسەن ژاد“ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە ١٧ ساڵەیە بڕیار بووە کەهەفتەی داهاتوو ژیانی هاوبەش پێک بێنێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی خـێزانەکەی هەژار و دەستکورت بوون و توانایی دابین کردنی جیازییان نەبووە، (جیازى ئەوەیە ماڵى کچەکە کۆمەڵێک شت بۆ ماڵى کوڕەکە دەکڕن)خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی جوانڕۆ، پاوە، شنۆ، هەلیلان، سەقز و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement