کەلتور

پێش زیاتر لە سەد ساڵ، کۆمەڵێ میلۆدی کوردی!

11:49 - 13/05/2020 354 جار خوێندراوەتەوە

کولتووری زەمەن

پێش زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر و درووست لە ساڵی 1903 دا مۆزیسیانێکی ئەرمەنی، لەناوچەیەکی بندەستی عوسمانییەک لە ڕوسیا،  کۆمەڵێ ئاواز و میلۆدی کوردیی لە کتێبێکدا کۆدەکاتەوەو لە فەوتان و لەناوچوون دەیانپارێت. 

ئەو مۆزیسیانە، ناوی ئارچیماندرایت کۆمیتاس، ناسراوە بە کۆمیتاس دەبێت. ئەو لەساڵی1869 لەشاری کوتاهییەی بندەستی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی لەدایکبووە، لە دایکبووە. لە ساڵی 1935 لە پاریس کۆچی دوایی دەکات و لەوێش بەخاک دەسپێرێ.

کۆمیتاس، بەدەر لەو کتێبەی کە لەساڵی 1903 لەسەر میلۆدی کوردی چاپیکردوە. لە وڵاتانی تورکیا و ئەڵمانیا و زۆر وڵاتی تر، کۆنسێرتی مۆزیکی و گۆرانی سازکردووە. لەو میلۆدییە کوردییانەکردوونەتەوەو نۆتەی مۆزیکی بۆ نووسیونەتەوە، لەم ڕۆژانەدا، لەلایەن د.کارزان محەمەد، 13 لەو میلۆدییانەی لە کتێبێکدا کۆکردووەتەوەو بەناوی (بەرهەمێکی دێرینی میلۆدییە کوردییەکان) چاپیکردوە، هونەرمەندی مۆزیسیانی کورد سەڵاح رەوف، پێشەکییەکی بۆ ئەو کتێبە نووسیوە.

سەڵاح رەوف لە پیشەکی لەسەر نۆتە مۆزیکییەکان پێشەکییەکی پڕ لە زانیاریی و گرنگی نووسیووە و یەک یەک، ئەو 13 میلۆدییەی شیکردووەتەوەو مانای کردوون و بایەخ و کاریگەرییەکانی بۆ خوێنەران و گوێگرانی مۆزیک خستووەتە ڕوو. هەریەک لەو 13 میلۆدییە بە تێز و تێڕوانینێکی وردی هونەرییەوە شیکردووەتەوەو باس و بایەخی هەریەکەیانی بۆ خوێنەر گێڕاوەتەوە. هیوای خواستووە ڕۆژێک لە ڕۆژانە، ئەم میلۆدییانە لەلایەن مۆزیسیانانی کوردەوە بژەنرێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement