کوردستان

موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

09:37 - 13/05/2020 70948 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایده‌كات به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به‌ "زه‌مه‌ن" ی وت، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كه‌ن.
وتیشی، ئه‌گه‌ر به‌غدا موچه‌ بنێرێت پێش جه‌ژن موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی ئێستا دابه‌شده‌كرێت موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌ و هێشتا ته‌نها وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتای پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ریانگرتوه‌ و وابڕیاره‌ ئه‌مرۆ و به‌یانیش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش موچه‌ وه‌ربگرن.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ پێویستی به‌ 881 ملیار دینار هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌رابردوودا زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ 453 ملیار دینار بوو له‌ به‌غداوه‌ ده‌هات، به‌ڵام ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه‌ به‌ بڕیاری ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ راگیراوه‌.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ تاوه‌كو ئێستا سێ جار وه‌فدی باڵای هه‌رێم چۆته‌ به‌غدا به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامێكی نه‌بوه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement