کوردستان

ئاسیاسیڵ دەستپێشخەرییەکی بەپەلەی ڕاگەیاند

01:42 - 28/04/2020 1580 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەستپێشخەرییەکی بەپەلەی ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەدە لە هەرێمی کوردستان. دەستپێشخەرییەکە دابینکردنی پاکێجی ئینتەرنێتی بێبەرامبەرە بە مەبەستی یارمەتیدانی فێرخوازان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن لە دوورەوە "لە ماڵەوەوە" لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. فێرخوازان ئەتوانن لە ڕێی ئەم پرۆسەیەوە ئینتەرنێتی بێبەرامبەری ئاسیاسێڵ بەکاربهێنن بەبێ هیچ کۆتوبەندێك بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن لەم بارودۆخە نائاساییەی بڵاوبوونەوەی بەڵای کۆرۆنادا.

ئەم هەنگاوە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمێکی فێرکردنی ئەلیکترۆنییەوە بۆ هەموو پۆلەکانی خوێندن کە ئەویش پلاتفۆرمی (www.ewane.krd) ــە.

فێرخوازان دەتوانن مانگانە 15GB ئینتەرنێت بەدەستبهێنن؛ کە دەکاتە ڕۆژانە 500MB کە مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم پاکێجە تەنها بۆ چونەناوەوەی ئەو پلاتفۆرمەیە کە لەسەرەرە باسی لێوەکراوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم پاکێجەش، پێویستە فێرخواز بەشداری بکات لە ڕێگەی ناردنی ژمارە ١ بە نامەیەکی بێبەرامبەر بۆ 3110. ئەم پاکێجە لە ڕۆژی 26 ی نيسانی 2020 ــەوە دەستپێدەکات   .

لە مبارەیەوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان وتی، "ئێمە دەستپێشخەرییەکەی ئاسیاسێڵ بەرزدەنرخێنین بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەرێم لە ڕێی دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ قوتابی وخوێندكارە خۆشەویستەکانمان تا بتوانن بچنە ناو سایتی فێرکاری ئەلیکترۆنی www.ewane.krd

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی ئاسیاسێڵ وتی: "ئەوەی ئەمڕۆ دەیکەین بەشێکە لە ناسنامەی ئێمە لە ئاسیاسێڵ بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگە. لە کاتێکدا ئاسیاسێڵ بە پێشەنگ دەزانین لە ڕووی بەرەوپێشچوونەوە لە بواری تەکنۆلۆجیای دیجیتاڵ لە وڵاتدا، هەوڵێکی زۆر گەورەشمان خستووەتەگەڕ بە مەبەستی دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ فێرخوازە خۆشەویستەکانمان لە پێناو بەردەوامبوونیان لە پرۆسەی خوێندن وفێربوون."

جێگەی باسکردنە کە ئاسیاسێڵ ژێرخانی پێویستی پەرەپێداوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی نەوەی چوارەم 4G. ئەمە بێجگە لەوەی ئاسیاسێڵ بە دابینکەری سەرەکی چارەسەری دیجیتاڵی تەواوکاریی دادەنرێت لە عێراق بۆ کۆمپانیا ودامەزراوەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement